یاریزانێکی هونەرە جەنگییەکانی رووسیا ئاشکرای دەکات توانای یاریزانە رووسییەکان لە یاریزانە ئەمریکییەکان باشترە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.
یاریزانی بۆکسێنی روسی ئێم ئێم ئەی، بڵاویکردووتەوە، هاوڵاتیانی رووسیا بە دۆخێکی ژیانی قورسدا تێپەڕیون، رووداوی قورس و ناخۆشیان تێپەڕاندووە ئەمەش وایکردووە بەهێز بن.
روونیشیکردووەتەوە، یاریزانە ئەمریکییەکان بە پێچەوانەوەن گەر کێشەیەکیان تووش بێت راستەوخۆ دەچنە لای پزیشکی دەرونی، چونکە ئەو دۆخە قورسەیان نەدیوە کە رووسیەکان پێیدا تیپەڕیون.
ئەم وتانەی یاریزانە رووسیەکە لەکاتێکدایە لە بەشێک لە پاڵەوانێتییەکاندا بەسەریاندا سەردەکەون هەندێک جاریش بە جیاوازییەکی زۆر.