سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت بە هۆکاری ئەمنی بەکارهێنانی تیک تۆک لە وڵاتەکەیان قەدەغە دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاپی تیک تۆک لە لایەن دەزگا هەواڵگیرییەکانی چینەوە بۆ کاری سیخوڕی بەکاردەهێنرێت، هەر بۆیە بەکارهێنانی قەدەغە دەکرێت و بڕیارەکەش لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەدوای زیادبوونی کێشەکانی نێوان ئەمریکای و چین، ترەمپ چەندین بیانووی لە کۆمپانیای بایت دانس گرتووە، کە خاوەندارێتی ئاپەکە دەکات و بە کاری سیخوڕی تۆمەتباری کردبوون.
پێشتریش رایگەیاندبوو چەند هەڵبژاردەیەکیان لەبەردەستدایە سەبارەت بە کۆمپانیاکە.
تیک تۆک لەناو هەرزەکارانی ئەمریکادا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.