کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هاتە دەنگ

عێراق 01/08/2020

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەتوانن لەو کاتەی دیاریکراوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبەرن، بەڵام چەند مەرجێکیان هەیە.

 

ئەمڕۆ شەممە یەکی ئاب، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئامادەن لەو کاتەی کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق،بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاریکردووە، کارەکانیان تەواو بکەن.

روونیشیکردووەتەوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان چەند مەرجێکیان هەیە، کە یەکەمیان پەیوەستە بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان لە ماوەیەکی خێرادا، بۆ ئەوەی کارەکان رووکاری یاسایی خۆیان وەربگرن.

هاوکات داوایکردووە یاسایەک لە بری ماددەی سێی بڕیاری ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە تایبەتە بە تەواوکردنی نیسابی یاسایی ئەندامانی دادگاکە، وەک تەنها لایەنی قبوڵکەری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

داوایشیکردووە، بودجە و پیداویستییەکانی هەڵبژراردنەکەیان بۆ دابین بکرێت، جگە لەوەش داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بکرێت هاوکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکە پێشکەش بکەن و چاودێری پڕۆسەکە بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە مستەفا کازمی شەشی حوزەیرانی داهاتووی وەک وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق راگەیاندبوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا