دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە بەلەمێکی گەشتیاری لە دەریاچەی دوکان پەڕیوە، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بۆ ماوەیەک ئاوی دەریاچەکە دەگیرێتەوە تا تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.