وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ئەمڕۆ تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، ٦٤ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئاماری ئەمڕۆی تووشبوانی کۆرۆنادا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٩٥ حاڵەتی نوێی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات هەزار و ٨٤١ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە.
ئاشکراشی کردووە، ٦٤ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.