جوانکاری پزیشکی یەکێکە لەو رێگایانەی کە دەتوانین شێوەو پێست و
تێکچوونە بۆماوەییەکانی مرۆڤی پێ چاکبکەینەوەو جوانکاریشی تیدا بکەین.
گرنگی جوانکاری پزیشکی ئەوەیە کە تەنھا پزیشکان و پسپۆڕانی جوانکاری
دەتوانن ئەنجامی بدەن، ھەروەھا لە زۆربەی کەیسەکاندا زیانی لاوەکی نییە و ئەو
پێکھاتانەی بەکاردەھێنرێت سەرجەمی بە شێوەیەکە کە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ خانەکانی
لەشی مرۆڤداو دەبێتەوە بە بەشێکی ئاسایی لەشی مرۆڤ.
سودە دیارەکانی جوانکاری بریتین لە:
- لە رووی دەرونییەوە ھەست بە ئارامی دەکەیت.
- متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات لای ئەو کەسانەی جوانکاری ئەنجام دەدەن.
- پێست لە چرچی و وشکبوونەوەو شۆڕبونەوە دەپارێزێت و جوان و توندو تەڕی
دەکاتەوە.
- خاڵ و پەڵەو سوتاوی و تاتۆ سەر پێست ناھێڵێت و پێست دەگەڕێنێتەوە بۆ
دۆخی پێشتر.
- چارەسەری ھەموو ئەو ناڕێکییانە دەکات کە لە زگماکەوە مرۆڤ ھەیەتی.
- جوانی بە روخسار و پێست لەش دەبەخشێت.
- جوانکاری پزیشکی ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە بەبەراوەرد بە
چارەسەرەکان لە رێگەی دەرمانەوە.
- لە کاتی سەرنەکەوتنی جوانکاریدا دەتوانرێت جارێکی تر نەشتەرگەری
جوانکاری ئەنجام بدرێتەوە.
- لە رووی زانستی و پزیشکی و ئاینییەوە رێگەپێدراوە.
سەرچاوە/ د.گەشین کەمال
پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست
ماستەر لە نەخۆشییەکانی پێست، لەندەن بریتانیا