نیوۆرک تایمز؛ بەرپرسانی میلیشیاکان دەوڵەمەندترین پیاوان عێراقن

عێراق 01/08/2020

Alternate Text

رۆژنامەی نیوۆرک تایمزی ئەمریکی، لە راپۆرتێکی مەیدانیدا لەژێر ناوی"لەناو عێراقی چەتەسالاریدا'چەندین زانیاری لەبارەی شۆڕبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و کاریگەرییەکانی میلیشیاکان لە عێراقدا ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی نیوۆرک تایمز لە راپۆرتەکەیدا کە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویکردەوە رایگەیاندووە، میلیشیا چەکدارەکانی ناو عێراق کە بەشێکیان لەدەوڵەتە دراوسێکانییەوە ئاراستە دەکرێن، کاریگەرییەکی گەورەیان لە عێراقدا، بە شێوەیەک بەرپرسانی وڵاتەکە دەسەڵاتیان نییە بەسەریاندا.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، بەشێک لە بەرپرسانی ئەو میلیشیایانە گەنجانی عێراق بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان هان دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان دەوڵەمەند کردووە و سامانێکی زۆریان کۆکردووەتەوە، بە شێوەیەک هەندێکیان بوونەتە دەوڵەمەندترین پیاوی عێراق.

هاوکات رۆژنامەکە ئەو میلیشیایانە بە چەندین تاوانی وەک(سپیکردنەوەی پارە، دانانی خاڵی پشکنینی نایاسایی تۆمەتبار کردووە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی نیوۆرک تایمزدا هاتووە، لەدوای هاتنە سەرکاری مستەفا کازمی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، وڵاتەکە لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدایە، کێشەی گەندەڵی وەک مەسەلەی ژیان و مردنە.کازمیش بەڵێنی داوە رووبەڕووی ببێتەوە.

وەزیرێکی عێراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە،  لە وەزارەتەکەی کارکراوە بۆ کڕینی ڤاکسینێک بە بڕی ٩٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەم رێگەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ کڕینی هەمان ڤاکسین بە ١٥ ملیۆن، بەڵام دواتر بەو هۆیەوە هەڵمەتێکی خراپیان لە دژی راگەیاندووە.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا رۆژنامەکە بێ هیوایی خەڵکی لە کۆتاییهێنان بەم دۆخە ناشاردووەتەوە، و جەختیلەوەکردووەتەوە، هەر کەسێکی نوێ دێتە دەسەڵات، پاش ماوەیەک وەک ئەوانەی پێش خۆیانی لێ دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا