یەک ملیار دینار بۆ رووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر تەرخانکرا

کوردستان 01/08/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی یەک ملیار دینار بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ شەممە یەکی ئایار، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.

روونیشیکردووەتەوە، پارەکە  بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا