وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ٩٤ تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٢٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ٩٤ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٤هەزار و ١٣٤کەس و نۆ هەزار و ١٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٥٥١کەسیش گیانیان لەدەستداوە.