گەشتەکانی نێوان عێراق-تورکیا ھەڵوەشایەوە

کوردستان 02/08/2020

Alternate Text


تورکیا رایگەیاند، تاوەکو 1ی ئەیلوول گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق ناکاتەوە، عێراقیش هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.
 
هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، گەشتەکان بۆ تورکیا هەڵوەشانەوە، لەبەرئەوەی تورکیا بڕیاریداوە
راگرتنی گەشتەکان بۆ تورکیا تاوەکو 1ی ئەیلوول بەردەوام بێت.
 
هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەشتی سبەی بەغدا –ئیستەنبووڵ بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا