نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێم له پهیامێكدا
بۆ ئێزدییهكان دهڵێت" تاوەکو کوردێکی ئێزدیی رفێنراو و بێسەروشوێن مابێت، لە
هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەیان کۆڵنادەن."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی
جەژنی چلەی هاوینی ئێزدیان پەیامێکی بڵاوکردەوە ، تێیدا هاتووه"جەژنی چلەی
هاوینی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەموو ئێزدیانی کوردستان و لە هەر شوێنێکی جیهان
بن، بەتایبەتی لەوانەی تاوەکو ئێستا ژیان لە کەمپەکانی ئاوارەییدا دەبەنەسەر بە گەرمی
پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن بۆ ئێزدیان و هەموو کوردستان بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە
و هەموو جەژنەکان لە رەوشێکی باشتردا بگێڕن".
سهرۆكی ههرێم دەشڵێت، "ماڵبات و کەسوکاری هەموو رفێنراوەکان دڵنیادەکەینەوە کە تاوەکو
خوشک و برایەکی ئێزدیی ئێمە بێسەروشوێن مابێت، لەسەر هەوڵ و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان
بەردەوام دەبین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە،
"بە هیوای ئەوەی جەژنی داهاتو هەمو ئاوارە ئێزدییەکان گەڕابێتنەوە سەر ماڵ و
شوێنە ئاوادەنکراوەکانیان".