بەشیر حەداد: کێشەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ گونده‌ كوردنشینه‌كان چاره‌سه‌ركرا

عێراق 02/08/2020

Alternate Text

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای پەیوەندییەک لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵەوە کێشەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ داقوق چارەسەرکرا.

نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەشیر خەلیل حەداد لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و سەعد حەربییه، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە کرد و داوای رونکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کیشەیەی کرد کە لەسنوری داقوق بەهۆی هاتنی ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب بۆ گوندەکای ئەو ناوچەیە دروستبووە.

بەشیر حەداد، بە وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکی راگەیاند، "بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ناجێگرە و نابێت لەم کاتەدا کارێک بکرێت بارودۆخەکە زیاتر تێک بچێت، بۆیە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی هاتونەتە ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ، ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی هاتبوونە ناوچەکە گەڕێنرانەوە شوێنەکانی خۆیان و ئەو کەسانەش کە دەستگیر کرابون ئازادکران.

سه‌رله‌به‌یاانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عه‌ره‌ب، چونه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و گوندانه‌ی كه‌ هاوڵاتیانی كورد له‌ قه‌زای داقوق تێیدا نیشته‌جێن، عه‌ره‌ب هاورده‌كان، ئه‌وانه‌ بون كه‌ له‌سه‌رده‌می به‌عسدا هێنرابون بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ قه‌ره‌بوكرابوونه‌وه‌ و گه‌ڕابونه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ باشوری عێراق.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 47 خولەک پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا