ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیاری عەرەب هاتوونەتە سلێمانی

کوردستان 02/08/2020

Alternate Text

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ، نزیکەی ١٠ هەزار گەشتیاری عەرەب بەشێوەی تاک و خێزانی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی (BMC)، کە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەستیکەوتووە، رۆژانی پێش جەژن نزیکەی ١٠ هەزار کەس سەردانی سلێمانی کردووە، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا، هاتنی ئەو گەشتیارانەش بەشێوەی تاک بووە، واتە بەئۆتۆمبێلی خۆیان هاتونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ (BMC) ئاشکراکرد، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، رێگە بە هاتنی گەشتیار بەشێوەی گروپ نادرێت، هاتنی ئەو گەشتیارانەش بەشێوەی تاک بووە،

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە جەژنی رەمەزانی رابردوودا رێگە بە هاتنی گەشتیار نەدرا بێنە کوردستان، لە هەمانکاتیشدا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا