به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ ١٥ توشبووی کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، له ئێستادا ١٠٢ توشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون، هیچ توشبوویه‌كیش له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندا نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
ئاماری ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه،
ئه‌مڕۆ ته‌نها ١٧ نه‌خۆشی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سڵیمانی داخڵكراون و ١٥
توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، سێ توشبووش گیانیان لەدستداوە.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
سلێمانی، له ئێستادا ١٠٢ توشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون كه ٩٠ كه‌سیان له ژێر
ئۆكسجیندان و هیچ توشبوویه‌كیش له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندا نییه.