گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

کوردستان 02/08/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، رۆژی سێشەممە دانیشتوانی بەشێكی گەڕەكی رزگاری بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( رزگاری) پشت نەخۆشخانەی (ئینتەرناشناڵ‌) فیدەری (٥٥ مساعد) دەكات رۆژی سێشە‌ممە 4ی ئاب پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە پێنج كاتژمێر لە (٧ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

هەروەها دەڵێت، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا