فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی رایگهیاند، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا
و عێراقی تا رۆژی یەک-ی ئەیلول ھەڵپەسارد.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژهی بهوهكردووه، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی
عێراقی ھاوڵاتیانی ئاگاداركردەوە لە بڕیاری ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەكان لەلایەن
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە لە نێوان ھەردوو ووڵاتدا تا یەک-ی ئەیلولی ٢٠٢٠.
ئاشکراشیکردووە، "ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە لەڕوونكردنەوەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی
شارستانی عێراقیدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە ڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسییەكانەوە ھەوڵی
گەڕانەوەی ئەو ھاوڵاتیە عێراقیانە دەدەن كە لەو ووڵاتەدا گیریان خواردووە".
بڕیارەكەی دەسەڵاتی
فڕۆكەوانی توركیا لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەكهی بووه، لەچوارچێوەی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئهوه لهكاتێكدایه
كه رۆژی رابردوو، بەفەرمی گەشتی ئاسمانی لەعێراق و هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات
دەستی پێكردەوە كە ماوەی زیاتر لە چوار مانگ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستابوو.