چۆن بەرگری لەشمان بەهێز بكەین پێش ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین ؟

تەندروستی 02/08/2020

Alternate Text

ئەمانە جێبەجێبكە رۆژانە :-

یەکەم- رۆژانە نیو مڵاك چایە ڕەشكەو یەك مڵاك هەنگوینی ئەسڵی و (سێ) گڵاس ئاو بەیانی زوو.
دووەم- دوو بۆ سێ گڵاس شەربەتی میوەی سروشتی جۆراوجۆر ئامادە بكە لە ماڵەوە.
سێیەم- رۆژانە چەند جۆرە سەوزەیەك و زەڵاتە بخۆ.
چوارەم- رۆژانە (یەک بۆ دوو) غەرغەرە بە یەكێك لەمانە بكەین (یەک) مڵاك چایە (قەرنەفل، زەنجەبیل، دارچین) لەناو (یەک) پیاڵە ئاوی گەرم كەساردبۆوە غەرغەرەی پێ بكەین.
پێنجەم- بەپێی توانا ڕۆژانە (یەک بۆ  دوو) كاتژمێر وەرزش بكە هەناسەی قوڵ هەڵمژە بۆ ئەوەی سیەكانت ببێتەوە.

لەمانە دووربكەوە:-

یەکەم- خواردنە ناسروشتی و چەوری و قورس و سوركراوەكان.
دووەم- جگەرەو نێرگەلەو خواردنەوە گازی و كهولییەكان.
سێیەم- ترس و دڵەڕاوكێ.
چوارەم- پابەندی ڕێنمایی تەندروستی و پاك و خاوێنی بە (خۆپارێزی لە دەرمان) باشترە.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا