وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٣٤
تووشبووی نوێ تۆمارکراون و (نۆ) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
دوو هەزار و ٩٢٨ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا
٣٣٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٢٢ تووشبووی
دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە (نۆ) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان
لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا
١٤ هەزار و ٤٦٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نۆ هەزار ٢٩٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥٦٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.