دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هونەرمەند سابیر
کوردستانی و تێکچوونی رەوشی تەندروستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، بەپێی وتەی کوڕێکی، دۆخی تەندروستی باوکی لە ئێستادا تا رادەیەک جێگیرە.
هاوڕێ سابیر کوردستانی کوڕی ناوبراو بە (BMC)
راگەیاند، "ئێستا رەوشی تەندروستی
باوکم تارادەیەک جێگیرە،
هەرچەندە بەبێ بونی ئۆکسجین ناتوانێت هەناسە
بدات بەڵام بەشێوەیەکی باش پلەی گەرمی لەشی دابەزیوە.
روونیشیکردەوە، پلازمای خوێنی بۆ کراوە، دکتۆرەکان
هاوکارێکی باش بوون لەگەڵمان، سوپاسیان دەکەین.
لەسەر هەمان بابەت دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا
رایگەیاندووە، زیاتر لە هەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی
كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی
چارەسەری بۆ دابینكراوە، تەنانەت بەهەوڵی كارگێڕی نەخۆشخانە و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی
پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوە و هەموو پێداویستیەكی چارەسەری و ژووری تایبەتی
بۆ دابینكراوە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكی
پسپۆڕدایە.
هونەرمەند سابیر كوردستانی هونەرمەندێكی نابینایە
و چەند گۆرانی هەیە بەناوبانگترینی (من غەریبم).