كۆمپانیایەكی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان رایدەگەینێت ، چارەسەرێكی كۆرۆنا بەسەركەوتوویی تاقیكراوەتەوە و چارەسەری تووشبووان تەنها بەماوەی (3) رۆژ دەكات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە ، كۆمپانیای (ریلیف سیرابیوتیكس) كە بارەگاكەی لە جنێفە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئیسرائیلی بەناوی (نیورو ئار ئێكس) سەركەوتووبوونیان لە تاقیكردنەوەی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا راگەیاند.
ئاژانسەكە دەڵێت ، ئەم دوو كۆمپانیایە دەرمانی (ئار ئێل ئێف – 100) یان (ئەفیبتادیل) راگەیاندووە كە دەتوانێت تەنها بە (3) رۆژ نیشانە قورسەكانی كۆرۆنا كۆتایی پێبهێنێت و تووشبوو چارەسەر بكات.
ئەمەو دەستەی داو دەرمانی ئەمریكی لە مانگی تەمموزی رابردوو رێگەی بە كۆمپانیاكان داوە ئەم دەرمانە لەسەر ئەو كەسانە تاقی بكەنەوە كە نیشانەكانیان بە قورس گرتووە ، لەسەر (70) كەس تاقی كراوەتەوە و سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.