خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، کۆرۆنا لە ھەولێر لە لوتکەی بڵاوبوونەوەدایە، چەند رۆژێکی دیکەی دەوێت تا دادەبەزێت و کەم دەبێتەوە
ناوبراو وتیشی، زۆر ئاگاداری خۆتان بن
سەلامەترین شوێن ماڵەوەیەئەو ماوە دور بن لە هەموو کەسێک جگە لەئەندامانی ماڵەوە
روونیشیکردەوە، دوری دو مەتر بپارێزە لەگەڵ هەرکەسێکی تر لە دەرەوە ماسک بەکار بهێنە زو زو دەستتان بشۆن ئەگەر هەستت بەناساغی کرد لە ماڵەوە خۆت کەرەنتین بکە ، مەچۆ لای کەس و کەس نەیەتە لات بۆ چەند رۆژێک، زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەکان بەسوکی تێدەپەڕن ئەگەر پشوبدەن و لەماڵەوە بمێننەوە
جوڵان و گەڕان و هاتوچۆ لەسەرەتادا، نەخۆشیەکە قورستر دەکات پشوودانی ناو جێگا، زو تێیدەپەڕێنێت .
ئەوەشی خستەروو، ئەگەر بەتەمەنی یان نەخۆشی درێژخایەنت هەیە، یاخود تایەکەت زۆر قورسە و بە پاراسیتۆڵ دانابەزێت یان هەناسەت تەنگە یاخود کۆکەکەت زۆرە و رێگەنادات پشو بدەی لەو حاڵەتانە سەردانی نەخۆشخانە بکە بۆ پشکنین و چارەسەر.
لەکۆتایی وتەکانیدا دەڵێت، هەموان هاوکاریی یەک بکەین زو ئەو پەتایە تێدەپەڕێنین، جگە لە پابەندبون بە رێنمایی و هاوکاریی یەکتر هیچ رێگەچارەیەکی ترمان نییە، خودا پشت و پەنای هەموان بێت .