سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان 03/08/2020

Alternate Text


بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ماوەی یەك مانگ مۆڵەت دەدرێتە شۆفێران بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەت وساڵانەی ئوتومبێلەكانیان غەرامە ناكرێن ودەشڵێت بڕیارەكە ئەو ئوتومبێلانەش دەگرێتەوە كە تابلۆی ژمارە كاتین و تۆماردەكرێن.

عەبدولقادرعەزیز، بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان راگەیاند،  ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییەكەیان یاخود ساڵانەكەیان لەڕۆژانی جەژن ودواتردا بەسەردەچێت دەتوانن دوای پشوەكانی جەژن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ بكەن وغەرامە ناكرێن.

راشیگەیاند بریارمانداوە ئەوكەسانەی مۆڵەت و ساڵانەی ئوتومبێلەكەیان بەسەرچووە تا 1/9/2020 دەرفەتیان هەیە و دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان ڕایی بكەن و غەرامە ناكرێن.

بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆ باسی لەوەشكردووە بریارەكە ئەو ئوتومبیلانەش دەگرێتەوەكە تابلۆی ژمارە كاتین بۆ یەكەمجار تۆماردەكرێن تا 1/9/2020 دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی تابلۆ بكەن وغەرامە ناكرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا