وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 66 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها 2225 توشبووش چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و رێژەی چاکبونەوەش سەدا 71 تێپەڕاندوە.
بەپێی ئامارەکە 2735 توشبوو نوێ تۆمارکراون و بەوەش کۆی توشبوان 130 هەزاری تێپەڕاند.
بەپێی ئامارەکە عێراق پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بۆ گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا و کۆی گیان لەدەستدان گەیشتە 4 هەزار و 934 کەس.
ئەوە لەکاتێکدایە وڵاتی سعودیە زیاتر لە 280 هەزار توشبووی هەیە بەڵام 2 هەزار و 949 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە دوای عێراق وڵاتی میسر دێت بە 4 هەزار و 865 گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەکاتێکدا ژمارەی توشبوانی کەمترە لە 100 هەزار کەس.