لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆوە بڕیاردەدرێت

کوردستان 03/08/2020

Alternate Text


بۆ تاووتوێکردنى چەند بڕیار و رێنماییەکى نوێ، لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کۆببنەوە و رێکار و رێنمایی تایبەت بە خۆپارێزى و مامەڵەکردن لە شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجى کۆبونەوەکە تایبەتە بە تاووتوێکردنى ئەو پێشنیارانەى ئاڕاستەى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا کراون لە هەرێمى کوردستان، بەتایبەت دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانیەکان و هاتنى ژمارەیەک گەشتیار لە ناوەڕاست و خواروى عێراق بۆ هەرێمى کوردستان لە رۆژانى جەژندا و بەرزبونەوەى رێژەى ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لەشارى هەولێر.

هاوکات ئەو پێشنیار و تێبینیانەى پەرلەمانتاران لە کۆبونەوەى رۆژى (27/7/2020) لە دانیشتنى پەرلەماندا بە ئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى هەرێم، ئاڕاستەى وەزیریان کرد، بەشێکى دیکە دەبێت لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا