جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی توشی کۆرۆنا بوو.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە، جەلال پەرێشان هەندێک نیشانەی وەک تای بەرز و هەناسەتەنگی هەیە.
وتیشی چەند رۆژێکە نیشانەکانی لێ دەرکەووتووە و ئێستا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردوە و چارەسەر وەردەگرێت.
ئەوە دووەم پەرلەمانتارە لەهەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، پێشتریش باپیر کامەلا لە فراکسیۆنی سەردەم توشی کۆرۆنا بوو و چاکبوەو