به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ی له ماڵی دوو هاوڵاتی كردبوو، دواتر هه‌ڵاتبوو
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی تەقەی لەماڵی دوو ھاوڵاتی کرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردو توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت
وتیشی، دەستیشگیراوه بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبارو چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆفدا کە تۆمەتبارەکە تەقەکانی پێ‌کردبوو
پۆلیسی سلێمانی ئەوەش دەخاتەروو، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لەدایکبوی 1981 دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 31/405 ڕاگیراوەو لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە