دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە تووشی کۆرۆنا بوو و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای کردووە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
هاوکات ئەو بەرپرسەی هەولێر دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێش هەواڵی تووشبوونی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بڵاوبووەوە.