ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لەسەر پێکهاتەى تیپەکەى بۆ یارییەکەى ناپۆلى یەکلابووەتەوە و جێگەى بۆسکێچ و ڤیدالى پڕکردووەتەوە.
ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە لە ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەردەوامە، کە هەشتى مانگ لە کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.
مۆندۆ ئاماژەى بەوە کردووە، کیکى سێتینى ڕاهێنەرى یانە کەتەلۆنیەکە بۆ جێگەى بۆسکێچ و ڤیدال، کە هەردووکیان ڕاگیراون، لە هێڵى ناوەڕاستدا یارى بە دى یۆنگ و ڕاکیتیچ و ڕۆبێرتۆ دەکات و پوچیش لەسەر کورسى یەدەگ دەبێت.
لە هێڵى بەرگریشدا سێتین پشت بە ئەلبا و لینگلیت و پیکێ و سیمیدۆ دەبەستێت و لە هێڵى پێشەوەشدا یارى بە گریزمان و سوارێز و میسى دەکات.
لە یارى چووندا، کە پێش بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا ئەنجامدرا، هەردوولا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون و میرتێنز و گریزمان گۆڵەکانیان تۆمارکرد.