بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئاب، پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، و ئاسمان لە نێوان هەور و پەڵە هەوردا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی پلەی گەرما سەروو ٤٠ پلە تۆماردەکات.