رێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە ئێران لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ کوردێکی رۆژهەڵات.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەر بە رێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەرسەلان خودکام، هاوڵاتییەکی کوردی پارێزگای ئازرباینجانی باکوری خۆرئاوای ئێرانە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
روونیشیکردووەتەوە، بڕیارەکە نادادپەروەرانەیە، چونکە ئەو هاوڵاتییە دادگاییەکی ٣٠ خولەکی کراوە، لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا دانپێدانانی کردووە و هیچ پارێزەرێکیشی نەبووە پارێزگاری لێ بکات.
رێکخراوەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، سزای لەسێدارەدان بە تۆمەتی سیخوڕی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.