لەدوای بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە ئەڵمانیا، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت هێزەکانیان لە ئەفغانستانیش کەم دەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە، لەماوەیەکی کەمدا هێزەکانیان لە ئەفغانستان کەم دەکەنەوە و لە ئێستادا گفتوگۆکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.
ترەمپ وتوشیەتی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان هێزەکانیان لە هەشت هەزارەوە بۆ چوار بۆ پێنج هەزار سەرباز کەم دەکەنەوە.
ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە ئەڵمانیا دێت لە چوارچێوەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی.