هەندێک لە خانمان حەز بە گەورەکردنی لێویان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش پەنا
دەبەنە بەر نەشتەرگەری و فیلەر زۆر جار ئەمانە زیانی لاوەکی تەندروستی دەبێت بۆ
خانمان.
بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت سوود لە پێکهاتەی سروشتی وەربگریت:_
- زەیتی نەعنا:
راستەوخۆ کاتێک دەیدەیت بە لێوت گەورەی دەکات، چونکە یارمەتی چالاک کردنی
سوڕی خوێنی ناو لێوت دەدات، دەتوانیت لەگەڵ شێدارکەرەوەی لێو بەکاری بهێنی، شەوان پێش
نوستن بەکاری بهێنە.
- زەیتی دارچینی:
یارمەتی
چالاککردنەوەی سوڕی خوێنی ناو لێو دەدات و لێو ئەستورتر دەردەخات،دەتوانیت لەگەڵ
شێدارکەرەوەیەکی لێو یان زەیتی زەیتوون تیکەڵ بکەیت و بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک بە
لێوتەوە بەجێی بهێڵیت و دواتر بیشۆیت.
- رۆنی گوێزی هندیی : کەوچکێکی بچووک
ڕۆنی گوێزی هندیی “پێستی مردوو لادەبات و ئاڵیی بە لێو دەبەخشێت.
کەوچکێکی گەورە دارچینی
هاڕراو “مولوولەکانی خوێن چالاک دەکات و قەبارەی لێو گەورە دەکات.