پۆلیسی هەولێر؛ لە چوار رۆژی جەژندا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژنی قورباندا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.

عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی  كە داڕێژرابوو، %100 سەركەوتوو بوو و لە هەر چوار رۆژی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو رووی نەداوە.

جەختیلەوەشکردەوە، کارمەندانی پۆلیس لە رۆژانی جەژندا کارەکانی خۆیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەنجامداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا ئامارەکانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەرزتربوونەوە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان سەردانیکردن و تێکەڵبوونیان کەمکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا