بەخشینی ئەندامێک یان زیادتر جەستە لەدوای کۆتاییهاتن بە ژیانی کەسێک بە مەبەستی رزگارکردنی ژیانی کەسێکی دیکە، یەکێکە لەو دیاردانەی لە جیهاندا لە ئێستادا گرنگی زۆری پێدەدرێت و چەندین دامەزراوە و رێکخراوی تایبەت بەو مەبەستە دامەزراون.
بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوە پزیشکیانەی کە کراون، لە دوو حاڵەتدا دەتوانرێت ئەندامانی جەستەی کەسێک لە دوای مردنی ببەخشرێتە کەسێک کە پێویستی پێیەتی، ئەوانیش ( لەکارکەوتنی مێشک) کە بە مردنی یاسایی دەژمێردرێت یان(لەکارکەوتنی دڵ) کە بەهۆیەوە پزیشکان بێ ئومێد بکات لە هیچ جۆرە زیندبوونەوەیەک یان بەرەوپێشچوونێکی دۆخەکەی.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە گۆڤاری BMJ Open، بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانەی بەو دوو حاڵەتەی سەرەوە دەمرن، پێش مردنی تەواوەتییان پشکنینی تەواوەتیان بۆ دەکرێت تا دڵنیا ببنەوە لەوەی نەشتەرگەری گواستنەوەکان بە سەرکەوتووی دەتوانرێت بکرێت؟
روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجە یاخود نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە، ناتوانرێت سوود لە ئەندامەکانیان وەربگیرێت.