لە جەژنى قوربانى ئەمساڵ كوشتارگهی سلێمانی نزیکەى سێ تۆن گۆشتی ئاژهڵی بۆ قوربانی رهتكردهوه.
شاڵاو عارف، لێپرسراوی كوشتارگەی سلێمانی به (BMC) راگهیاند، لەچوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، 78 تۆن و 650 کیلۆ گۆشتی تەندروست و سودبەخش لەرووی بەهای خۆراکی بەمەبەستی قوربانیکردن بۆ هاووڵاتیان بەرهەمهێنراوە.
وتیشى، 2 تۆن و 800 کیلۆش رەتکراوە و لەناوبراوە کەلەڕووی تەندروستیەوە زیانبەخش بووە بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی، ئەمساڵ بەراورد بە جەژنى قوربانى پار، دوو هێندە زیاتر گۆشت بۆ قوربانکردن بەرهەمهێنراوە، بە جۆرێک، چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پار ساڵ 37 تەن و 150 کیلۆ بەمەبەستی قوربانیکردن ڕەوانەی هاووڵاتیان کرابوو هۆكاری ئهمهش هۆشیاری هاوڵاتییان بووه كه ئاژهڵهكانیان هێناوه بۆ كوشتارگه سهری ببڕن.