قائیمقامی ماوه‌ت رایگه‌یاند، چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌یان بۆردومان كردوه و زیانی زۆر به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتوه به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
كامه‌ران حسێن قائیمقامی ماوه‌ت به (BMC) راگه‌یاند، نزیکی كاتژمێر ١١:٣٠ بۆردومانى دەشتى ژاژۆلان و کوێرەکانی کراوە لەنزیک گوندی گەڵاڵە.
وتیشی، هیچ زیانێکی گیانی بۆ خەڵکی گوندەکە نەبووە، به‌ڵام ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه و زیانی مادیی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتوه به تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا سه‌رقاڵی بنێشتكردن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو، له چیایی ئاسۆس چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌یه و توركیا هه‌موو جارێك به‌و بیانوه بۆردومانی ده‌كات و به فه‌رمیش ده‌یگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
لەماوەى سێ ساڵی رابردوودا ئەمە شەشەمین بۆردومانی دەوروبەری گوندی گەڵاڵەیە.
ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی پێنج بۆردومانەوە خەڵکی گوندەکە، گوندەکەیان چۆڵکرد، بەڵام دواتر گەڕانەوە و ئەوە دوو ساڵە هیچ بۆردومانێکی ئەو گوندە نەکراوە.