به‌ڤیدیۆ: پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

لەسلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە بە چەكەوە هێرش دەكەنە سەر چەند هاووڵاتییەك .

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سە ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان كردبوو.

ڕۆژی 1ی8ی2020 ، لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبوو هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی  بە ناسنامە عەرەب كردوو هەڵاتن .

پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، ح ) لەدایكبووی 2002  و (أ ، ح ) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا