توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر گه‌یشته‌ لوتكه‌

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر لە هەڵکشاندایە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش ده‌ڵێت، رۆژانە نزیکەی دوو هەزار کەس لە هەولێر تووشی ڤایرۆسەکە دەبن. 
 
خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی داتاکانی تووشبووانی کۆرۆنا رایگه‌یاند، ئێستا لە هەولێر کۆرۆنا لە لووتکەی بڵاوبوونەوەی دایە "بەداخەوە رۆژانە ٢٠٠ حاڵەت دەستنیشاندەکرێن و نۆ ئەوەندەی دیکەش تووش دەبن، واتە رۆژانە نزیکەی ٢٠٠٠ تووشبوو".
 
خاڵس قادر روونیشیكرده‌وه‌،  ئەو ژمارەیە لەسەر بنەمای ئیپیدیمیۆلۆجی، بەدواداچوون بۆ داتا پزیشکییەکان دەردەکەوێت و پێوەرێکی زانستییە، "ئەو تووشبووانەی دەستنیشاندەکرێن، تەنیا ٢٠%ـی ژمارەی تووشبووانی راستەقینەن". 
 
ئەو پێوەرە بۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش پشتی پێدەبەسترێت، د. خاڵس  وتیشی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی پشکنینەکان سنووردارن "بەشێک لەو کەسانە تیمەتەندروستییەکان دەستیان نایانگاتێ" بۆیە ژمارەی دروستی تووشبووان بەردەست نابێت. 

ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە لووتکەیە، "پێشبینی دەکەین تاوەکو هەفتەیەکی دیکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت و دواتر کەم ببێتەوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا