ئه‌م شوێنانه‌ به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text


ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی‌ گەرمیان رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ماوەی یەك هەفتە.

دەقی بڕیارەكان:

1 - پێویستە سەرجەم(ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنە بازرگانییەكان و سەنتەرو نۆرینگەپزیشكییەكان وپزیشكی ددان و كارمەندانی تەندروستی و تاقیگەیی و شوێنەگەشتیارییەكان و پاركەكان و كافتریاو چاخانەكان و هۆڵەكانی وەرزش و لەشجوانی و مەلەوانگەكان) بەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان كارەكانیان ئەنجام بدەن, بەپێچەوانەوە بۆهەریەكێك لەوكارو پیشە جیاوازانە سزای دیاریكراو لەبەیانی ژمارە46ی وەزارەتی ناوخۆیان بەسەردا جێبەجێدەكرێت.

2 -بەردەوامیدان بەقەدەغەكردنی گشت بۆنەكان(پرسەی ماتەمینی، ئاهەنگ و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان).

3 - راگرتنی هاتوچۆ لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆماوەی یەك هەفتە.

4 - ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان قایمقامیەتەكانی سنوورەكەی ڕادەسپێرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و پۆلیسی گەرمیان لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، بەرامبەر ئەو شوفیرانەی ئۆتۆمبیلی(تایبەت, كرێ, بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی گواستنەوەی نێوشار) كاردەكەن و خۆیان و سەرنشینەكانیشیان پابەندنەبوون بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان, بڕگەی یازدەیەم لەبەیانی ژمارە46ی وەزارەتی ناوخۆیان بەسەردا جێبەجێبكرێت.

5 - دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دەبێت كارمەندان و كرێكارەكانیان پابەندبكەن بەبەستنی دەمامك و رێنماییە خۆپارێزییەكان جێبەجێبكەن,بەپێچەوانەوەبڕی (150.000) سەدوپەنجا هەزار دینار خاوەنی دامەزراوەكە سزادەدرێت.

6 - ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لەنزیكەوە چاودێری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارو ڕاسپاردانە دەكات، ئەولیژنانانەی كەلە پێشوتردا پیكهێنراون بۆ بەدواداچوون وپشكین ئاكتیڤ دەكرێنەوە و سەردانی مەیدانییان دەبێت و ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیانیش پشت بەڕاپۆرتەكانیان دەبەستێت، بەپێچەوانەشەوە هەر لیژنەیەك كەمتەرخەمی لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا بەدی بكرێت تووشی لێپێچەنەوەی یاسای دەبن.

7- پێكهێنانی لیژنەی باڵای پشكینین و بەدواداچوون لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان(بەسەرۆكایەتی ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە) تایبەت بە پرسی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

8 - دەسەڵات دەدرێت بەقائیمقامیەتەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێكی دیكەی پێویست بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

9 - ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر( 12شەوی 5ی ئاب) جێبەجێدەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا