پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەیەنێت، کە هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلێک و گۆڕینی رەنگەکەی.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ص.ع) دەستگیر كرد، کە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا).
روونیشیکردووە، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبوو، دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە (٤٨) کاتژمێردا دەستگیر بکات و ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئامێرەش کە رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.