وەزیری تەندروستی لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

وەزیرى تەندروستى هەرێم، رایدەگەیەنێت، پابەندبوونى هاوڵاتیان بە رێنماییەکان، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.

 

 سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکان، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.

وەزیرى تەندروستى داواشی کردووە، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، نەچنە دەرەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 

 ئەم وتانەی وەزیری تەندروستی لە کاتێکدایە رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە هەرێم بە تایبەت لە پارێزگای هەولێر روو لەبەرزبوونەوەیە و خاڵس قادر سەرۆکی دیوانی وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند رۆژانە دوو هەزار کەس لە شارەکە تووشی کۆرۆنا دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا