دۆسیه‌كانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل سوتاون؟

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوە لەبارەی سووتانی دوو بارهەڵگر دەدات کە ئێوارەی دوێنێ  گڕیانگرت و رایگه‌یاند، کام میدیا دەیەوێت با مەیدانی سەردان بکات بۆ زانینی راستیی بابەتەکە.

ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ کاتژمێر ٥:١٠ خوله‌ك لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دوو بارهەڵگر سووتان. کامی کەمال، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە روونکردنەوەکەدا رەتی دەکاتەوە دۆسیە و نووسینگەی دەروازەکە سووتابن.

لە راگەیەندراوەکەدا ناوی شۆفێرەکان: ئەحمەد محەممەد سەیدۆ و نەبی حوسێن دوفرانش لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان (34LA6125 و 34OB145) ئاشکرا کراوە.

لەدوای رووداوەکە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا وابڵاوکرایەوە نووسینگە و دۆسییەکانی نێو کۆمەڵگەکە سووتاون، بەڵام وتەبێژەکەی دەروازەری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئەمە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "ئەم گوتانە رەتدەکەینەوە و بێبنەمان، هەر دەزگایەکی راگەیاندنیش دەیەوێت؛ دەتوانێت سەردانی مەیدانیی بکات و راستیی رووداوەکە ببینێت".

کامی کەمال جەخت دەکاتەوە لەوەی لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەردوو بارهەڵگرەکە، کە کەلوپەلی هەمەجۆری وەک پێویستییەکانی بازاڕی ئۆنلاینیان تێدا بووە، سووتاون و ئاگرەکەش لەئەنجامی بەرزبوونی پلەی گەرما و بوونی کۆڵۆنیا و سپرا دروستبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا