وەزارەتی تەندروستیی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
و رایگەیاند، ٣٥٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و (١٢) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی
لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٧٦٢ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی
تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ٣٥٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٣٨ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی
تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە (١٢)
تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری
وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١٥ هەزار و ١٧٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نۆ
هەزار ٥٥١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥٨٦
تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.