وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دوو بڕیاری دەركرد

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەبارەی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دوو بڕیاری دەركرد.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلە نا كۆتاكان لە ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانەوە لە ٩ی٨ی٢٠٢٠، بە رەچاوكردنی رێككارە تەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت."

لە بڕیاری دوەمدا هاتووە، ئەو خوێندكارانەی توشی كۆرۆنا بوون، بە مەرجێك لە رێگەی راپۆرتی پزیشكییەوە بسەلمێنرێت، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كە لەكاتێكی گونجاودا و بەر لە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنەوە ئەنجامبدەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا