وەزارەتی تەندروستی داوا لەم هاوڵاتیانە دەکات بەپەلە سەردانیان بکەن

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌دا داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆرۆنا، به‌هانای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بچن كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و پێویستیان به‌ پلازمای خوێن هه‌یه‌.

دەقی بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی:

جارێکی تر ... بانگەوازێکی بەپەلە ...
ھاوولاتیانی بەرێز ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا بوونە و چاکبوونەوە،

یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.

ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 ئاب 2020

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا