ئەمشەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ١١ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی
ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆككە ئەمشەو بڵاویكردەوە،، ١١ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان
په‌ڕاندوه و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك
راشیگه‌یاندووه، ٤٠٨ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان
و ٣٨٧ توشبوش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبووان به ڤایرۆسی
كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته ٨٠١ توشبوو، لەو ژمارەیەش شەش كەس گیانیان
لەدەستداوە.