لەسەر بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر نۆرینگە و سەنتەرە پزیشکییەکان بە پابەند بوون بەرێنماییە تەندروستییەکانەوە دەکرێنەوە.
ژووی ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر و دهۆک لە دوو بەیاننامەی جیادا بڵاویانکردووەتەوە، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندابە کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە تەندروستییەکان.
روونیشکراوەتەوە، کردنەوەی ئەو شوێنانە ئارەزوومەندانەیە.
ئاشکراشیان کردووە، پێویستە پابەندی رێنمانییە تەندروستییەکان بن و رۆژانە لە ١٥ نەخۆش زیادتر نەبینن.
ئەم بڕیارانەی هەولێر و دهۆک لە کاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی کردنەوەی ئەو شوێنانەی دایە دەست دەسەڵاتی ئیدارییەکانیان.