ژمارەی قوربانییە عێراقییەکانی تەقینەوەکەی بەیروت ئاشکرا کرا

عێراق 05/08/2020

Alternate Text

رێکخراوی مانگی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت لەناو قوربانییەکانی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان ١٠ هاوڵاتی عێراقی تێدایە.

رێکخراوی مانگی سووری عێراقی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەری بەیروت لە لوبنان ١٠ هاوڵاتی عێراقی برینداربوون.

هاوکات حسێن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لای خۆیەوە ئاشکرای کرد، تیمێکی پزیشکی و ژمارەیەک پێداویستی پزیشکیان ئامادەکردووە بە نیازن رەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن.

ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەکی بەهێز بەندەری بەیروتی  لە پایتەختی لوبنان روویدا و لە ئەنجامدا بە گوێرەی زانیارییەکان ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و  سێ هەزار و ٥٠٠ کەس بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا