هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی نادین نەجیم لە رووداوی تەقینەوەکەی دوێنێی لوبنان بە سەختی برینداربوو.
ریما نەجیم، خوشکی ئەو ئەکتەرە بڵاویکردووەتەوە، نادین نەجیم لە تەقینەوەکەدا بە سەختیی برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە شەش کاتژمێر لەژێر نەشتەرگەریدا بووە.
روونیشیکردووەتەوە، ئێستا دۆخی تەندروستی تا رادەیەک باشترە.
نادین نەجیم، شاجوانی ساڵی ٢٠٠٤ی لوبنانەو پاڵەوانی درامای هەیبەیە.
لەلایەکی دیکەوە هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی ناسراوی ئەو وڵاتە گرتە ڤیدیۆی ماڵەکەی بڵاوکردەوە کە لە رووداوەکەدا زیانی زۆری بەرکەوتبوو، ئەلیساش وێنەی ماڵە شێواوەکەی بڵاوکردەوە و نارەزایەتی خۆی لە رووداوەکە راگەیاند.