زیاده‌رۆییه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ سلێمانی تۆماركرا

کوردستان 05/08/2020

Alternate Text

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی زیاده‌رۆییه‌كی ده‌گمه‌نیان راگه‌یاند كه‌ بۆ یه‌كه‌م ‌جاره‌ له‌ سلێمانی رووبدات و له‌لایه‌ن  پۆلیسه‌وه‌ كاره‌كانیان راگیراوه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون .

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، تیمە‌كانی بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە ‌بونی حاڵەتێکی دەگمەنی زیادەڕۆیی، كە ‌هاوڵاتییەک خانویەکی لەسەر زەوی هاوڵاتییەکی دیکە دروستکردوە.

شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌ ، تیمە‌كانی بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە ‌بونی زیادەڕۆییەک، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک هەستاوە بە دروستکردنی خانویەک لەسەر زەوی هاوڵاتییەکی دیکە لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتییەی خانوەکەی دروستکردوە، هیچ پەیوەندییەکی بەو زەوییەوە نیە کە لەسەری دروستکردوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو كه‌ ، دوێنێ سێشه‌ممه‌ تیمه‌كانیان  بە‌ھاوكاری هێزەکانی پۆلیس کارەکەیان راگرتوە و ئەو کەسانەش دەستگیرکراون کە زیادەڕوییەکەیان ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا